English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: بۆ دەنگدانی داهاتوو لە دایکبووانی ٢٠٠٢ - ٢٠٠٣ دەتوانن دەنگ بدەن
2021-01-02 [11:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەری ئوفیسی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، لە سنووری پارێزگای ھەولێر سەدا ٥٢ی دەنگدەران تۆمارکراون و، بۆ ئەم دەنگدانەش لە دایک بووانی ساڵی ٢٠٠٢ - ٢٠٠٣ش دەتوانن دەنگ بدەن و خۆیان تۆمار بکەن، وتیشی، بەو دابەشکارییەش پارێزگای ھەولێر دابەشی چوار بازنەیی دەنگدان کراوە.

بەڕێوەبەری ئوفیسی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، عەبدولڕەزاق مشیر گۆران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: ''لە ئەمڕۆ شه‌ممه‌وه‌ ٥٣ بنکەی تازەکردنەوە و تۆماری دەنگدەرانمان لە سنووری پارێزگای ھەولێر کردووەتەوە و بە پێی کاتی دەوام لە کاتژمێر ھەشت تا سێی دوای نیوەڕۆ دەوام دەکەن، بەمەبەستی ھاوکاری لە تۆمار و تازەکردنەوەی دەنگدەران ٣٧ تیمی گەڕۆک بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان و ناوشارەکان دیاریکراوە و ٤٥ تیمی دیکەیش کە ئەوانیش گەڕۆکن بۆ ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر دیاریکراون''.

عەبدولڕەزاق مشیر گۆران ئەوەیشی خستەڕوو کە دەبێت ھەموو دەنگدەران کارتی درێژخایەنییان ھەبێت و ھەر کەسێک بایۆمەتری نەکردبێت و کارتی درێژخایەنی نەبێت ئەوا ناتوانێت بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان دا بکات.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، ھەر ھاووڵاتییەک پسوولەی خۆراکی ھەولێربێت و خاوەن رەگەزنامەی عێراقی بێت، ئەوا دەتوانێت لە سنووری پارێزگای ھەولێر خۆی تۆمار بکات.

باسی له‌وه‌ش كرد‌، ''لە ئەمڕۆوە تا رۆژی ٢ی شوبات کاتی تازەکردنەوە و تۆماری دەنگدەرانە و تا ٣ی ئایار لیستی کارتەکان ئامادە دەکرێن و دواتریش کارتەکان دروست دەکەین و دوای مانگی ٥ی ئەمساڵ کارتەکان دەدەینەوە''.

لەبارەی تۆماری دەنگدانیشەوە بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەولێر گوتی: ''لە سنووری پارێزگای ھەولێر سەدا ٥٢ی دەنگدەران تۆمارکراون و، بۆ ئەم دەنگدانەش لە دایک بووانی ساڵی ٢٠٠٢ - ٢٠٠٣ش دەتوانن دەنگ بدەن و خۆیان تۆمار بکەن''.

سەبارەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، عەبدولڕەزاق مشیر گۆران گوتی: ''بۆ پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، ئەنبار و سەڵاحەدین ھەر کەسێک لە ٩ی ١٢ی ٢٠١٣ فۆڕمی خۆراکی ئەو چوار پارێزگایەیان وەرگرتووە ئەوا دەتوانن دەنگ بدەن بەڵام حاڵەتی ماددەی ١٤٠ کێشەی ھەیە و لەبەر ئەوەی دەنگەکەی لە ھەولێرە و نەیانتوانیووە فۆڕمەکان بگوازنەوە''.

ھەر بەپێی بڵاوکراوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ تازەکردنەوەی کارتی دەنگدەران لە پارێزگای ھەولێر ٥٣ بنکەی تۆمارکردن بوونیان ھەیە و ١٣ بنکەش بۆ ئاوارەکان دیاریکراوە جگە لە تیمە گەڕۆکەکان. بەو دابەشکارییەش پارێزگای ھەولێر دابەشی چوار بازنەیی دەنگدان کراوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad