English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانی: مەترسیی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی دیکەی كۆرۆنا لە ئارادایە
2021-01-02 [01:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دۆخی کۆرۆنا لە ئێران کرد و ڕایگەیاند بە هاوکاریی هاووڵاتییان و پێبەندبوون بە ڕێنماییەکان و لەسەرخەت بوونی تیمی تەندروستی توانیمان ئەم شەپۆلەی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکەین بەڵام پێویستە پێبەندبوون بە ڕێنمایییەکان بەردەوام بێت چوونکە مەترسیی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی دیکە لە ئارادایە.

ئه‌مڕۆ شەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین دۆخ و داتای تایبەت بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە ئەم شەپۆلەی کۆرۆنا بە هاوکاریی هاووڵاتییان و لەسەرخەت بوونی تیمی تەندروستی و ماندووبوونی پزیشک و پەرەستارەکان تێپەڕی و ئێستا تەنها 4 شاری ئێران لەباری کۆرۆناوە بە ڕەنگی زەرد و پرتەقاڵی ماون و دیکەی شارەکان گەڕاونەتەوە بۆ ڕەنگی سپی کە نیشانەی نەمانی مەترسییە.

ڕۆحانی گوتیشی، بەو حاڵەشەوە پێویست دەکات پێبەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بەردەوام بێت و هاووڵاتییان وەک پێشوو لە سەر خەت بن بۆ هاوکاریکردن و خۆبواردن لە کۆبوونەوە و ڕەچاوکردنی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، چوونکە مەترسیی ئەوە لە ئارادایە کە لە مانگی كانونی دووه‌م و شوبات شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا داوێنمان بگرێتەوە.

سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا کرد کە بە ناوی کۆرۆنای بەریتانی ناسراوە و جەختیشی کردەوە کە پێویستە دەروازەکان بۆ هاتوچۆ توندوتۆێ بکەن و پرۆتۆکۆلی داخڵ بوون بە وڵات بە وردی جێبەجێ بکرێت لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەو ڤایرۆسە داخڵی نێو وڵات ببێت دیسان کێشەی جدی دروست دەبێت.

شایانی باسە پاش پەرەسەندنی شەپۆلێکی کۆرۆنا لە ئێران ماوەی چەند ڕۆژێکە ئامارەکانی تووشبوون و مردن بەو ڤایرۆسە بە شێوەیێکی بەرچاو کەمی کردووە.

له‌ ئێران زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 230 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر له‌ 55 هه‌زار و 300 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad