ZNA - ههولێر
بەریتانیا جارێکی دیكه ئەو بنکە تەندروستیانەی کردۆتەوە کە لە سەرەتای پەتای کۆڤید-19 دروست کرابوون و ڕۆژی هەینیش بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە، خوێندنگا سەرەتاییەکانی لەندەنی داختست.
لە کاتێکدا لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابوردوودا ڕۆژانە زیاتر لە 50 هەزار حاڵەتی کۆڤید-19 ڕادەگەیەندرێت، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە ئامادەکاری دەکات بۆ شیانی نەخۆشی زیاترو ئامادەکردنی جێگەی زیاتر لە نەخۆشخانەکاندا.
ئەم ڕاگەیاندنە چەند ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە نەخۆشخانەی ڕۆیان لە لەندەن بە ئیمەیلێک ستافەکانی ئاگادار کردەوە لە ئێستادا لە " ڕەوشێکی کارەساتاوی تەندروستی"دان و ناتوانن خزمەتگوزاری ئاستبەرز دابین بکەن.
لە کاتێکدا پایتەختی ئەو وڵاتە یەکێکە لە شوێنەکانی کە بە زۆرترین شێوە جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسەکە کاریتێکردووە کە شارەزایان دەڵێن لە سەدا 70 زیاتر بەبەراورد لەگەڵ جۆری پێشووتری بڵاو دەبێتەوە، حکومەت بڕیاریشی داوە هەمو خوێندنگا سەرەتاییەکانی لەندەن دابخرێن، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بڕیارەیە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر درا.
voa
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |