ZNA-هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند ئەو شۆفێرانەی لە کاتی پشووی سەری ساڵدا، ساڵیانە یان مۆڵەتی شۆفێریان بەسەرچووبێت، ئەوا سزای سەرپێچییەكەیان ناکەوێتەسەر.
فازڵ حاجی گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە ئاژانسیی ڕاگەیاند: ئەو شۆفێرانەی لە کاتی پشووی سەری ساڵدا، ساڵیانە یان مۆڵەتی شۆفێریان بەسەرچووبێت، ئەوا سزای سەرپێچییەكەیان ناکەوێتەسەر".بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی ۲۷ـی۱۲ـی۲۰۲۰ تاکو ۳ـی ۱ـی ۲۰۲۱ پشووی فەرمی بوو.
فازڵ حاجی گووتی: هەموو ئەو شۆفێرانەی لەم ماوەیەدا مۆڵەت و ساڵیانەیان بەسەرچووبێت، بەر لێخۆشبوون دەخرێن، بەڵام لێخۆشبوونەکە مەرجێکی هەیە كە شۆفێرەکان سبەی یەکشەممە سەردانی فەرمانگەکانی هاتوچۆ بکەن و لە لیژنەی قەرەبوو ناویان تۆمار بکەن، ئەو کات بێ سزای دارایی، مامەڵەکانیان بۆ تەواو دەکرێت.
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 4144جار خوێندراوەتەوە |