ZNA-هەولێر
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 9 کەسی دیکەش برینداربوون.
هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له گوندێكی شارباژێر گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و برینداربوونی نۆ كه‌سی تری لێكهوتهوه.
ڕادیۆی ترافیك ئێف ئێم كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییە له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه ، كه‌لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە ناوچەی شارباژێر نۆ كەس برینداربوون و دوو كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕاشیدهگهیهنن ، كه ڕووداوەكە لە شارەدێی گاپیڵۆنی سەر بە شارباژێر بووە.
ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە |