ZNA – هەولێر
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبوونەوەیەكی دا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس و مامۆستای زانكۆ باسی لە چاكسازی و گەشكردنەوەی عیراق و هێزە ئەمنیەكانی كرد.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی و مامۆستایانی زانکۆ رایگەیاند ئێستا وڵاتانی دراوسێ هەوڵدەدەن پاڵپشتی عێراق بکەن، بۆ ئەوەی دووبارە گەشە بکاتەوە.
كازمی گوتیشی "بۆ هەموو لایەک روونبووەتەوە کە عێراق بۆ راگرتنی هاوسەنگی هەرێمی و نێودەوڵەتی وڵاتێکی گرنگە".
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشدا، دوای دەستبەرکاربوونی کابینەکەی "متمانەی هاووڵاتییان بە هێزە ئەمنییەکان زیادیکردووە و ئێستاش هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی گەلی عێراق لە هەر جۆرە مەترسییەک ئامادەن".
لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەشەوە، مستەفا کازمی، جەختی كردەوە "کۆتایی بە موزایەدە كردن لەسەر حسابی گەلی عێراق بهێندرێت و پڕۆژەیاسای بودجە و وەرەقەی سپی تەنیا چاکسازی نین بۆ موجامەلەکردنی یەکتری، ئەمە دوا هەلە بۆ دووبارە بوژانەوەی عێراق".
سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە: "لە ساڵی 2021دا راستی گەورە سەبارەت بە گەندەڵی ئاشکرا دەکەین، کە کاریگەری لەسەر ئابووری و گەشەپێدان دەبێت".
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |