English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگی خواردنەوەی شیر لەلایەن دایکانی شیردەر چییە؟ توێژینەوەیەک باس لە سوودەکانی دەکات
2021-01-03 [10:54 AM]

ZNA ــ هەولێر


پزیشکانی زانکۆی چالمێرس لە سوێد رایدەگەیێنن ئەو دایکە شیردەرانەی رۆژانە شیر دەخۆنەوە، مەترسیی تووشبوونی منداڵەکانیان بە هەستیاری خۆراک کەمتردەبێتەوە.
 
لە توێژینەوەیەکدا پزیشکانی سوێد لە خۆراکی دایکی شیردەر و سوودەکانیان لەسەر منداڵەکانیان کۆڵیوەتەوە و ئەنجامی توێژینەوەکەش لە جۆرناڵی (Nutrients) بڵاوکراوەتەوە.

لە توێژینەوەکەدا پزیشکان بەدواداچوونیان بۆ 500 خانمی سوێدی و جۆری خۆراکەکانیان کردووە و دواتر بەدواداچوون بۆ منداڵەکانیان کراوە کە ئایا هەستیاری خۆراکیان هەیە یان نە.

د. میا ستراڤیک، خوێندکاری دکتۆرا لە زانستی خۆراک و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی چالمێرس دەڵێت، ئەو خانمانەی شیری خۆیان دەدەنە منداڵەکانیان، زۆر گرنگە کە خۆراک و خواردنەوە تەندروستەکان بخۆن چونکە بەشێکی زۆری ئەو خۆراکانەی کە دایکەکە دەیخوات کاریگەرییان لەسەر منداڵەکەشی دەبێت.

د. میا روونیدەکاتەوە، خانمان بەتایبەت خانمە گەنجەکانی ئێستا زۆر بە کەمی شیر دەخۆنەوە جا بە هەر هۆکارێک بێت، بەڵام شیر بەتایبەت شیری مانگا رۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی هەستیاری خۆراک لە منداڵاندا.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە شیر بە هەندێک ماددە دەوڵەمەندە کە هانی سیستەمی بەرگری جەستەی منداڵان دەدەن، ئان سۆفی ساندبێرگ، پرۆفیسۆر لە زانکۆ سوێدییەکە دەڵێت، لە سەرەتاکانی گەشەی منداڵان چالاککردنی سیستەمی بەرگری جەستەیان پێویستە.

هەستیاری لەنێو منداڵاندا گرفتێکی درێژخایەنی بەربڵاوە و لە زۆربەی وڵاتاندا لە زیادبووندایە، هەرچەندە بە تەواوی ئەمە یەکلانەبووەتەوە کە بۆچی ئەگەر دایک شیر بخوات مەترسیی هەستیاری لە منداڵەکەی کەمتر دەبێتەوە بەڵام پزیشکان وای بۆ دەچن ئەو چەورییەی لەنێو شیردا هەیە هانی چالاکبوونی سیستەمی بەرگری جەستەی منداڵەکە دەدات و بەمشێوەیە مەترسیی هەستیاری کەمتردەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad