|
ZNA ــ هەولێر هیندستان دوو ڤاکسینی دژەکۆرۆنا پەسەنددەکات، ئامادەکاریدەکات بۆ هەڵمەتێكی فراوانی کوتان دژی ڤایرۆسەکە.
بەگوێرەی ئامارەکان لە هیندستان دووەم زۆرترین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدوای ئەمریکا تۆمارکراون، ئاژانسی رێكخستنی دەرمانی هیندستان بەشێوەی فریاگوزاری دوو پێکوتەی دژەکۆرۆنا پەسەنددەکات کە یەکێكیان هی کۆمپانیای ئەسترازینیکا و زانکۆی ئۆکسفۆردە و ئەوەی دیکە پێکوتەیەکی بەرهەمهێندراوی هیندستان خۆیەتی.
د. ڤێنگوپاڵ سۆمانی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگا تایبەتەکەی دەرمان لە هیندستان دەڵێت هەردوو پێکوتەکە بەشێوەی دووژەم بەکاردەهێندرێن و دوای تاقیکردنەوەیەکی ورد لەسەریان، لەلایەن دەزگایەکەیان پەسەندکراون.
بەڕێوەبەرە گشتییەکەی دەزگای کۆنتڕۆڵکردنی دەرمان لە هیندستان روونیدەکاتەوە پەسەنکردنی ڤاکسینەکانی هیندستان و زانکۆی ئۆکسفۆرد دوای سەلماندنی لایەنی زانستییان و دڵنیابوونەوە لە کاریگەرییان، لەبەرئەوەیە کە هەڵگرتنیان ئاسانترە و بەفرگری زۆر ساردی پلەی گەرمی70- پلەی ناوێت، هەروەها نرخیشیان هەرزانترە بە بەراورد بە ڤاکسینەکەی فایزەر و مۆدێرنا.
نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان دەڵێت پەسەنکردنی ڤاکسینەکان وەرچەرخانێكی گرنگە بۆ هیندستان بۆ بەهێزکردنی پلانەکەیان لە جەنگی دژی کۆرۆنا.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |