ZNA- ھەولێر
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر باس لەوە دەکات دوای ئەوەی وێنەی تابلۆی ئۆتۆمبێلێک بلاو کرایەوە کە ھێشتا ژمارەی ھەولێر نە گەیشتۆتە ئەو ژمارەییە بۆ دوایی بەدواداچون توانیمان دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرین .
مقەدەم فازل حاجی گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەو ئوتومبێلەی کەدەستکاری تابلۆی کردبو وەلە600909 کردبوی بە 900909 کەلەجۆری کیا سپۆرتاج بو ئەمرۆ بەفەرمانی بەرێز بەرێوەبەری هاتووچۆی هەولێر دەستی بەسەر داگیرا .
فازل حاجی گوتیشی ھەر شوفێرێک تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی دەستکاری بکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی دا دەگرن و سزا دەدرێ .
ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە |