English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا.. ئه‌ندامێكی داعش دەستگیر کرا كه‌ پێشتر له‌ عێراق بووه‌
2021-01-03 [11:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌ندامێكی داعش لە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی یەکەکانی ھەواڵگری و دژە تیرۆردا لە ئەنقەرە لەو ماڵێك دەستگیر کرا، به‌پێی زانیارییه‌كان دەرکەوتووە ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ناوچەی پێکدادانەکان لە عێراق بووە و ھاوکاری کردە تیرۆریستییەکانی وەک ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی کردووە.

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھۆبەی دژە تیرۆر و ھەواڵگری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە بۆیان ئاشکرا بوو ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئا. ش. ئا. ئا. کە ناوی نھێنی "ئیبراھیم"ە و دەرکەوتووە لە ناوچەی پێکدادانەکان بووە لە عێراق و ھاوکاری کردە تیرۆریستییەکانی وەک ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی کردووە چووەتە ئەنقەرە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە تیمەکانی راسپارد بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسە.

دواتر تیمەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوکاتدا ئا. س. ئا. ئا.'یان لەو ماڵەدا دەستگیر کرد کە خۆی تیادا شاردبۆوە.

ھەروەھا مۆبایلێک، چوار سیمکارت و پەڕاوێک کە زانیارییەکانی سەبارەت بە کاری رێکخراویی تیایدا بوو لەو ماڵەدا دۆزرانەوە.

دوای ئۆپەراسیۆنەکە تیمی لێکۆڵینەوەی دیجیتاڵی کە لە یەکەکانی ھەواڵگری و دژە تیرۆر پێک ھاتوون، بۆیان دەرکەوت لە دیمەنەکاندا ئا. س. ئا. ئا. لە ناوچەی پێکدادانەکان دەبیندرێت کە بە چەکی کڵانشینکۆف تەقە دەکات و ھەروەھا وێنەی ژمارەیەک لە چەکدارانی داعیششیان دەستکەوت کە پەیوەندییان بەو کەسەوە ھەیە.

دوای راییکردنی کارەکانی لە ئاسایش، ناوبراو رەوانەی دادگا کرا و دادگاش بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرد و رەوانەی گرتووخانە کرا.

 

aa





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad