English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 پێنج کەسی دیکە لەسەر ھێرشکردنە سەر گەشتیاران دەستگیر دەکرێن 
2021-01-03 [01:19 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەڵێت، ١٦ تۆمەتباریان بەھۆی ھێرشکردنە سەر گەشتیاران لە شەوی سەری ساڵی نوێ دەستگیرکردووە و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر. 
 
لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی ھەولێردا ئاماژە بەوە کراوە، لە شەوی ساڵی نوێ "ئاژاوەیەک لە پێش فامیلی مۆڵ لە شاری ھەولێر دروست بوو و چەند کەسێک ھێرشیان کردبووە سەر گەشتیاران و سەردانیکارانی ئەو شوێنە، زیانیان بە چەند پاس و ئۆتۆمبێلێک گەیاندبوو، بۆیە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس رێکاری یاساییان لە بەرامبەردا گیرایەبەر". 

 

پۆلیسی ھەولێر ئاماژە بەوە دەکات، ھەر کەسێک زیانی بەرکەوتووە، "دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بکات تاوەکو رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر".

پۆلیسی ھەولێر دڵنیایی دەداتە ھاونیشتمانیان، "کە ھەر کەسێک تاوان ئەنجام بدات، لە یاسا دەربازی نابێت و بە شەونخونیی ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و ھێزە ئەمنییەکانی دیکەی شاری ھەولێر، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad