English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەیفی مستەفا: لە هەولێر مۆزەخانەیەکی شارستانی پێشکەوتوو بنیات دەنرێت
2021-01-03 [01:25 AM]

ZNA- هەولێر


بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند مۆزەخانەیەکی پێشکەوتووی شارستانیی شوێنەواری لە شاری ھەولێر بنیات دەنرێت.


کەیفی مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: مۆزەخانەکە زەوی بۆ تەرخان کراوە و دەکەوێتە لای سایلۆی ھەولێر، دیزاینیشی بۆ کراوە کە مۆزەخانەیەکی پیشکەوتووی شوێنەواری دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش ھەنگاوی پێویست نراوە.


کەیفی مستەفاگوتی: چاوەڕێن بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت، بەپێی مەرج و ڕێنوێنیە دیاریکراوەکان، بە شێوەیەکی سەردەمی کە مۆرکی شوێنەواری پێوە دیاربێت، دەکەوێتە باری جێبەجێکردنەوە و بە دڵنیاییەوە ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە پێشخستنی گەشتیاریی شوێنەواری و سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران و ئەنجامدانی چالاکی کەلەپووری و تایبەت بە شوێنەوار لە هەولێر و هەرێمی كوردستان.


کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ستەروو گووتی: کە ئێستا ھاوشێوەی کەرتەکانی دیکە، کەرتی شوێنەواریش پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە و زۆربەی ئەوانەی لە بواری کنە و پشکنینی شوێنەوارەکاندا کار دەکەن، شوێنەوارناسی کوردن.


دڵشاد یونس هەرکی

 

 





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad