English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : نزیکەی ھەزار کەسی دیکە لە کۆڕۆنا چاکبوونەوە 
2021-01-03 [01:28 AM]

ZNA- ھەولێر 




وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کەسێک بە کۆرۆنا مردووە، ئەمەش بە راورد بە ماوەکانی رابردوو ئەوە دەسەلمێنێ کە تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە.

 لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ھاتووە، لە ٢٤ کاتژمێردا ٩٧ کەسی دیکە لە ھەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوونە.

وەک لە ئامارەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ٩٩٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا بە تەواوی چاکبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندرووستی: ..

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                ژمارە (٣١٢)

١. پشکنین: (٢٧٥١ پشکنینی نوێ)

•    (٩٣٠) ھەولێر

•    (٦٧١) سلێمانی

•    (١٠٩٩) دھۆک

•    (٠) ھەڵەبجە

•    (٢٤) گەرمیان

•    (٢٧) ڕاپەڕین    

٢. تووشبوو: (٩٧ تووشبووی نوێ)

•    (٢١) ھەولێر

•    (٤٨) سلێمانی

•    (٢٦) دھۆک

•    (٠) ھەڵەبجە

•    (٢) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٩٩٥ چاکبوون)

•    (٣٤٩) ھەولێر

•    (١٨٢) سلێمانی

•    (٣٧٧) دھۆک

•    (٠) ھەڵەبجە

•    (٣٦) گەرمیان

•    (٥١) ڕاپەڕین    

٤. مردن: (١ مردن)

•    (١) ھەولێر

•    (٠) سلێمانی

•    (٠) دھۆک

•    (٠) ھەڵەبجە

•    (٠) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٩٥١٤٨٢      (٣٣١٤٦٥ ھەولێر، ٢٠٤٠٦٠ سلێمانی، ٤٠٨٦٥٧ دھۆک، ٧٣٠٠ ھەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٣٦٦٢        (٣٦٣٢٨ ھەولێر، ٢٩٩٥٨ سلێمانی، ٣٤٢٧٨ دھۆک، ٣٠٩٨ ھەڵەبجە)

چاکبوون ٧٣١٥٣      (٢٦١٣٢ ھەولێر، ٢١٠٨٧ سلێمانی، ٢٢٩٨٨ دھۆک، ٢٩٤٦ ھەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٧١١٨         (٩٢٨٧ ھەولێر، ٧٢١٥ سلێمانی، ١٠٦٠٧ دھۆک، ٩ ھەڵەبجە)

مردن ٣٣٩١            (٩٠٩ ھەولێر، ١٦٥٦ سلێمانی، ٦٨٣ دھۆک، ١٤٣ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی ھەرێمی کوردستان   

٣ی کانونی دووەم ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad