ZNA - هەولێر
حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران له کاتی مه‌راسیمی ساڵڕۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی سوپای قودس له ته‌ورێز رایگه‌یاند، قاسم سوله‌یمانی رێبازێكه و كوشتنی ئه‌و كۆتایی نییه، به‌ڵكو له جیهان بۆ ده‌ستپێكردنی به‌رگری سەرەتایە.
سه‌لامی گوتی، ئه‌مڕۆ ئه‌ركێكی قورس له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه و ده‌بێت به هێزی به‌رهه‌مهێنانی پڕۆگرامی ئه‌لیكترۆنیی، هزری ههژموونییە بێنێوەرۆکەکەی ئه‌مریكا بخه‌ینه چاڵێكی قوڵەوە و گوتی ئەمەش كاری كۆمه‌ڵگه‌ی زانستی و زانكۆكانی پارێزگای ئازەربایجانە.
ئەم قسەانەی سەلامی لە کاتیکدایە کە برپرسانی پلە باڵای ئێران هەموویان لە هەڕەشە کردن لە ئەمریکا بەردەوامن و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەش گوتوویەتی ئیسرائیل بە تەمایە لە نێو خاکی ئێران لە بەرژەوندییەکانی ئەمریکا بدات و ئێمە تۆمەتبار بکەن و هێرشمان بکەنە سەر.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |