ZNA - هەولێر
لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠٢كەسی دیكە لەئێران بە هۆی تووبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ژیانیان لەدەست دا.
سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە ٣ی کانوونی دووهەم رایگەیاند ، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦ ھەزارو ٩٦٠ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە، ھاوكات ھەر لەو ماوەیەدا 102 كەسی دیكە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان هەتا ئێستا یەك ملیۆن و ٢٤٣ ھەزارو ٤٣٤ كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و ٥٥ ھەزارو ٥٤٩ كەسیش بەم پەتایە لە ئێران ژیانیان لەدەست داوە.
چاودێرانی تەندروستی لە دەرەوەی ئێران و بەشێک لە بەپرسانی ئەم وڵاتەش دەڵێن ئەو ئامارانەی بە فەرمی رادەگەینرێن نزیکەی یەک لەسەرسێی راستییەکانن.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |