ZNA – هەولێر
لە دوای دوو هەفتە لە بڵابوونەوەی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Wonder
Woman"، بەرهەمهێنەرانی بڕیاریاندا بەشێکی نوێی ئەم بەرهەمە بەرهەمبێننەوە.
بەشی دووەمی زنجیرەکە بەناوی "Wonder Woman 1984" بڵاوکرایەوە و بەرهەمی
کۆمپانیای Warner Brosـە و داهاتی لە شەی کریسمسدا لە سینەماکانی
ئەمریکادا، 16 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری ئەمریکی بووە.
نماشیکردنی ئەو بەشە نوێیە لە دوو هەزار و 150 هۆڵی سینەمایی لە 25 ئەم
مانگە دەستی پێکرد.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر داهاتی تەواوی فیلمە سینەماییەکان هەبووە و
پێشبینی دەکرێت ئەگەر ئەو ڤایرۆسە نەبوایە، "Wonder Woman 1984" داهاتێکی
زۆر لەوە زیاتری بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە |