ZNA – هەولێر
دەرهێنەری سووری حاتم عەلی، بەیانی رۆژی سنێشەممە لە تەمەنی 58 ساڵیدا
ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو دەرهێنەرە سوورییە کە لە میسر ژیانی بەسەردەبرد، بڕیارە تەرمەکەی بۆ
زێدی خۆی بگەڕێندرێتەوە و بەخاک بسپێردرێت.
ئە هونەرمەندە سەرەتا بە نووسینی دەقی شانۆیی و چیرۆکی درامایی
دەستیپێکردووە، دواتر رووی لە کاری ئەکتەری کردووە، پاشنیش دەرهێنان.
لە نوەدەکانی سەدەی رابردوو رووی لە کاری دەرهێنانی تەلەڤزیۆنی کردووە و لە
کارە هەرە دیارەکانی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "سەلاحەدین ئەیوبی"، "عومەر" و
"شا فاروق"ـن.
ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە |