ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی ئەنیمەیشن"soul" لە سینەماکانی چیندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە توانی لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی
چیندا، پێنج ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە ئێستا لە پێگەی دیزنی پڵەس بەردەستە و بەهۆی
بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سینەماکانی ئەمریکا و جیهاندا نمایش ناکرێت.
کۆمپانیای دیزنی ئەمساڵ دووەم فیلمی بەهێزیەتی لە پێگەی دیزنی پڵەس و
سینەماکانی چین بڵاویدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە |