ZNA – هەولێر
ئەکتەری ئەمریکی جۆنی دێپ ساڵی 2020 بە ساڵێکی سەخت بۆ خۆی دەناسێنێت.
ئەو ئەکتەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە 2020 ئەو رووبەڕووی کێشی زۆر لەگەڵ
هاوژینی پێشووی بووەوە و هەر لەو ساڵەدا لە زنجیرە فیلمی سینەمایی
Fantastic Beast دوورخرایەوە.
لەلایکی دیکەوە تۆڕی نێتفلێکس تەواوی فیلمەکانی دێپی لە پێگەکەی سڕیوەتەوە
و هیچ روونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە نەداوە.
جۆنی دێپ یەکێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئەمریکا و جیهانە و لە
چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.
ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە |