ZNA – هەولێر
ئەکتەری ئەمریکی تۆم کروز بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ستۆدیۆیەکی تایبەت بۆ
فیلمە نوێیەکەی دروستدەکات.
کروز ئێستا سەرقاڵی وێنەگرنی بەشی حەوتەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "
Mission: Impossible"ـە لە ئیتاڵیا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەند جارێک
وێنەگرتنی دواخراوە.
کروز تەمەن 58 ساڵ، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە و لە هەمانکاتتدا
بەرهەمهێنەریەتییە و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بە زووترین وێنەگرتنی
فیلمەکە تەواو بکات.
بەم دواییە تۆمارێکی دەنگی کروز لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکەی بڵابووەوە کە
بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنامییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەر
ستافی فیلمەکەیدا هاوار دەکات و بەهۆیەوە پێنج کەس لە ستافی فیلمەکە
دەستیان لەکارکێشایەوە.
ئەم هەواڵە 85جار خوێندراوەتەوە |