English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا رەتی كردەوە كەشتی فڕۆكە هەڵگری نیمیتیز لەكەنداو بكشێنێتەوە
2021-01-04 [08:11 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، مانەوەی فڕۆکەهەڵگری (یو ئێس ئێس نیمیتز)ی لە ئاوەکانی کەنداودا راگەیاند، ئەمەش بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ئێرانەوەیە، ئەمەش پاش ژمارەیەک راپۆرت کە پێشتر باسیان لەوە کردبوو، فڕۆکە هەڵگرەکە دەگەڕێتەوە بنکەکەی خۆی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز، لە ئاوەکانی کەنداودا لە کۆتاییەکانی تشرینی دووەمی 2020ـەوە دەسووڕێتەوە، بەڵام میدیاکانی ئەمریکا ئەم هەفتەیە ئاشکرایانکرد، کریستۆفەر میلەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت، فەرمانی گەڕانەوەی کەشتییەکەی بۆ بنکەکەی خۆی لە ئەمریکا دەرکردووە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرایکردبوو، هەنگاوەکەی پێنتاگۆن وەکو ئاماژەیەکە بۆ کەمبوونەوەی هەڵچوونەکان، کە ئاراستەی ئێران کراوە، بۆ خۆپاراستن لە هەر پێکدادانێک لە دوا رۆژەکانی ماوەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا.

پێچەوانەی پێشبینیی میدیای ئەمریکی، میلەر لە بڵاوکراوەیەکدا مانەوەی کەشتییە ئەمریکییەکەی لە ئاوەکانی کەنداودا راگەیاند، لە بڵاوکراوەکەدا رایگەیاندووە "بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشەکانی ئەم دواییە، کە سەرکردە ئێرانییەکان لە دژی سەرۆک ترەمپ و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ئەمریکا دەریانکردووە، فەرمانم دا بە مانەوەی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز لە شوێنی ئێستای خۆی".

میلەر ئاماژەی بەوەش کردووە: "یو ئێس ئێس نیمیتز لە شوێنەکەی خۆی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەمێنێتەوە، تاوەکو هیچ کەس گومانی لە سووربوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەبێت".

 





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad