ZNA – هەولێر
گوتەبێژی رێبەری رەوتی سەدر داوا لە گرووپە چەکدارەکان دەکات دەستهەڵگرن لەوەی عێراق بخزێننە نێو ململانێی ئەمریکا و ئێران، راست نییە گەلی عێراق باجی ئەو ناکۆکییە بدات.
سەڵاح عوبێدی، گوتەبێژی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند: کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا پێشێلکردنی سەروەریی عێراق بوو، بەڵام ئەو رووداوە وەکو پاساوێک بەکارهێندراوە بۆئەوەی عێراق بخزێنرێتە ناو ململانێیەکەوە کە زیان بە عێراق دەگەیێنێت.
عوبێدی دەشێت، سەدر روونیکردووەتەوە، ئەمریکا و ئێران لەسەر هەژموونی ناوچەکە لە ململانێدان، بۆیە راست نییە گەلی عێراق لێکەوتەکانی ئەو ململانێیە لەئەستۆبگرێت و عێراق باجی ئەو ناکۆکییە بدات.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |