ZNA - ھەولێر
لە یاریێكی تری هەفتەی 17ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مانچستەر سیتی كرد.
له ئهنجامدا سیتیزن یارییەكهی بە ئەنجامی 3-1 بردیهوه و سێ خاڵی ئاسانی له بلۆز وهرگرت.
گۆڵەکانی مان سیتی ههریهكه له یاریزانان گۆندۆگان و فۆدین و دیبرۆین لە خولەکەکانی ١٨ و ٢١ و ٣٤ تۆماریان کرد، تاكه گۆڵەکەی چێڵسیش لە خولەکی ٩٢ هۆدسۆن ئۆدۆی تۆماری کرد.
دوای ئهم بردنهویه مانسیتی خاڵەکانی گەیاندە ٢٩ خاڵ و لە پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، چێڵسی خاوەنی ٢٦ خاڵە و لە هەشتەمی ڕیزبەندیدایە.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |