ZNA - ھەولێر
لە هەفتەى ١٥ى خولى ئیتاڵیا یانه‌ی یۆڤانتۆس لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم، میواندارى ئۆدینێزى کرد.
یۆڤانتۆس بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئۆدینێزى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ پلەى پێنجەمى ڕیزبەندى بەدەستهێنا.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌م كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەكی 31ی یاریەیكەدا تۆماریكرد.
له تایمی دووه‌م یۆڤی توانی سێ گۆڵی تر له‌لایه‌ن کریستیانۆ رۆناڵدۆ، فیدریکۆ کێزا و پاولۆ دیبالاوە له خوله‌كه‌كانی ٤٩ و ٧٠ و ٩٣دا تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى ئۆدینێزىش مارفین زیگیلاریش لە خولەکى ٩٠دا تۆمارکرد.
دوای ئه‌م بردنەوەیه یانه‌ی خانمه پیره‌كه بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ ریزبەندی پێنجەمی یانەكانی سێریا ئەیان گرتوە.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |