ZNA - ههولێر
عەلی ڕەبیعی لە لێدوانێکدا ئاشكرای كرد ئێران بە شێوەیهكی فەرمی دەستی بە پیتاندنی 20 لەسەدی یۆرانیۆم لە سایتی فۆردۆ كرد.
ئهمڕۆ دووشەمە عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، پڕۆسەی پیتاندنی یۆرۆانیۆم بە ڕێژەی 20 لە سەد لە کۆگای پیتاندنی ناسراو بە شەهید عەلیموحەمەدیی فۆردۆ دەستی پێکرد.
ڕەبیعی ئاماژەی بە شێوەی جێبەجێکردنی ئەو یاسایەش کرد کە لە پەرلەمانی ئێران پەسەند کرا و ناوی یاسای "هەنگاوی ستراتێژییانە بۆ پووچەڵکردنەوەی گەمارۆکان"ی لێنراوە و لەو بارەیەوە گوتی، دەوڵەت پێبەند دەبێت بەو یاسایەی پەرلەمان تێیپەڕاندووە ئەگەرچی بە بهبهرژهوهندیشی نازانین و دەوڵەت ڕەخنەی لەو پڕۆژەیە هەیە بەڵام بە تەواوی پابهندی جێبەجێکردنی یاساکانی پەرلەمان دهبێت.
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران باسی لهوهش كرد، سەرۆککۆمار ڕۆژی ڕابردوو فەرمانی دەستپێکردنی پیتاندنی 20 لەسەدی یۆرانیۆمی دەرکرد و پێش سەعاتێکیش پیتاندنەکە دەستی پێکرد و تا چەند کاتژمێرێکی دیكه یەکەم بەرهەمی UF6 بەرهەم دێت.
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |