English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مسته‌فا كازمی سامانی دارایی خۆی ئاشكرا كرد
2021-01-04 [11:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی فۆڕمی ئاشكراكردنی سه‌ر‌وه‌تی خۆی بۆ دەستەی دەستپاکی عێراق پڕ كرده‌وه‌.

لەمبارەیەوە دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیانراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، مستەفا کازمی لە فۆڕمێکدا کە ئاراستەی دەستەی دەستپاکی کردووە، تیایدا سه‌روه‌ت و شامانی دارایی خۆی بۆ دەستەکە ئاشكرا كردوه‌.

بەپێی راگەیاندراوەکە، مستەفا کازمی یەکەم بەرپرسی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقە کە فۆڕمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌تی خۆی لە ساڵی ٢٠٢١ ئاشکراکردووە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە وەبیرھێنراوەتەوە کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا وردەکاری ھەمواری یەکەمی یاسای دەستەی دەستپاکی ژمارە ٣٠ی بۆ ساڵی ٢٠١١ خراوتەڕوو ئەویش دوای ئەوەی ھەموارکردنەوەکە لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەکەم لە ماددەی ٦١ و بەندی سێ لە ماددەی ٧٣ی دەستوور پەسەندکرابوو.

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "لە ماددەی (٦١/یەکەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاکی ئاماژە بەوەدراوە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان لەگەڵ بەرپرسانی دیکە ناچارکراون لەوەی دەبێت سه‌روه‌تی دارایی خۆیان ئاشکرا بکەن".





ئەم هەواڵە 1195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad