ZNA - ههولێر
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مووچەی زیاتر لە (10) هەزار مووچەخۆری نا یاسایی بڕی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە، "پاڵپشت بە یاسای چاکسازی ژمارە (٢) ساڵی (٢٠٢٠) و پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە راگرتنی مووچە و خانەنشینی دە ھەزار و ٦٠۹ مووچە کە لە سیستەمی بایۆمەتری دا دووجار یان زیاتر تۆمارکراوە وەک لە خشتەکەدا ھاتووە کە ژمارەیان ۲٠ ھەزار و ٥۸۸ دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن".
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە کە، "ھەر مووچەخۆرێک لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەکەی تانە لە بڕیارەکە بدات".

ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |