English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا لە ساڵی ٢٠٢١ قەیڕانێکی  تری دارایی  جیھانی ڕوودەدات؟
2021-01-04 [01:23 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە ساڵی ٢٠٢١ پێشبینی ڕوودانی قەیڕانێکی تری دارایی جیھانی ھاوشێوەی قەیرانی ساڵانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ دەکرێت، ھۆکارە سەرەکیەکانیش ئەمانەن:
* لێکەوتە نەرێنییەکانی پەتای کۆڕۆنا و کاریگەریەکانی لەسەر زیادبوون و کەڵەکەبوونی قەرزی وڵاتانی تازە پێگەیشتووە(Developing country)
* لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆی گشتی قەرزی وڵاتانی جیھان بۆ ١٥ ترلیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە، ئەمەش بەواتای بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەرزەکان بۆ ٣٦٥ ی داھاتی  ھەر تاکە کەسێکی جیھان دادەنرێت.
*  سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF)،  تا کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ھاوکاری نەختینەی پێشکەشی ٨١ ی وڵاتی تازە پێگەیشتوو کردووە، بۆ ڕزگار بوون لە قەیڕانی دارایی، چونکە ئاستی داھاتی ئەو وڵاتانە بە بڕی ٧٠٠ ملیار دۆلار  کورتھێنانی ھەبووە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩.
* کەواتە وڵاتانی تازە پێگەیشتوو پێویستیان بە دانەوەی بڕی ٧ ترلیۆن دۆلار ھەیە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، ئەمەش ئەگەری  دووبارە ڕوودانی قەیڕانێکی تری دارایی بەھێزتر کردووە.
*  لە کۆبوونەوەی (G٢٠) ی ساڵی ٢٠٢٠ وڵاتان ھاوڕا بوون بە ئیدارەدان و کەمکردنەوەی ڕێژەی قەرزەکان(لەناو ئەو وڵاتانە چین ھاوڕابوو)، بەڵام ڕەتکردنەوە و ناڕوونی ئەمریکاییەکان لە بڕیاری گشتی و پشتیوانینەکردنی بانکی دراوی جیھانی،  ئەگەری ڕێککەوتنەکان لاوزتر دەکەن، ئەمە  جگە لەوەی کۆنتڕۆڵنەکردنی پەتایی  کۆرۆنا  ئەگەری  زیاتر بوونی  قەرزەکان  زیاتر  دەکەن.


نوسینی
روندک فارس





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad