ZNA - هەولێر
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە بەهۆی ئەو رەوشەی عێراق تووشی بووە، نزیکەی یەک لەسەر چواری دانیشتووانی وڵات کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاریەوە.
عەبدولزەهرە ئەلهینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان راگەیاند "لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩رێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتبووە ٢٠٪، بەڵام کاتێک پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لە قەیرانی دارایی روویان لە عێراق کرد ، بەهۆی نزمبوونەوەی بەهای نەوت، رێژەی هەژاری زۆر زیادی کرد".
عەبدولزەهرە ئەلهەنداوی جەخت دەکاتەوە لەوەی "ئێستا، ٩ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس، واتا ٢٤.٨٪ ـی خەڵکی عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدان، ئەم داتایە پێمان دەڵێت ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە ٤٠ ملیۆن کەس مەزەندە بکەین، نزیکەی یەک لەسەر چواریان لەژێر هێڵی هەژاری دان".
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |