ZNA - هەولێر
ئیمارات شانەیەکی سەربە هەواڵگریی ئێرانی لە شارەکانی ئەبوزەبی و دوبەی دەستگیرکرد و دەگوترێت هەوڵیان داوە هێرش بکەنە سەر دامودەزگاکانی ئەم وڵاتە.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵه، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، چەند وڵاتێکی دۆستی ئیمارات، بەشداری لە لێکۆڵینەوە لە دەستگیرکراوەکان دەکەن.
دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی تەلئەڤیڤ و ئەبوزەبی، ئێستا هەزاران ئیسرائیلی بۆ گەشت و بازرگانی روو لە ئیمارات دەکەن و مەتەرسیی هێرشکردنی ئەم گروپانەیان لەسەرە.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |