ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ توشبووانی كۆرۆنا به‌كار ناهێندرێت، به‌ڵكو ئه‌و ڤاكسینه ده‌بێته هۆكار بۆ دروستكردنی سیستمی به‌رگری له جه‌سته و سه‌ره‌تاش ده‌درێته گروپه مه‌ترسیداره‌كان، وتشی، سه‌ره‌تاش ده‌درێته گروپه مه‌ترسیداره‌كان.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه، عێراق ده‌ستبه‌جێ رێوشوێنی پێویستی گرتوه‌ته‌به‌ر و چه‌ندین هه‌نگاویشی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه ناوه.
وتیشی، "له‌ئێستادا عێراق پێویستی به ڕێوشوێنه‌كانی ته‌ندروستی فریاكه‌وتن هه‌یه و یه‌كێك له‌و رێوشوێنانه‌ش خۆی له‌دابینكردنی ڤاكسین ده‌بینێته‌وه كه له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی ده‌رمانه‌وه ده‌ستنیشانكراوه".
سه‌یف به‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ڤاكسینی كۆرۆنا په‌یوه‌ست نییه به زیادبونی رێژه‌ی چاكبوونه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و ڤاكسینه ده‌بێته هۆكار و پاڵنه‌ر بۆ دروستبوون و به‌هێزبوونی سیستمی به‌رگری جه‌سته به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسه‌كه، سه‌ره‌تاش ده‌درێته گروپه مه‌ترسیداره‌كان كه خۆیان له هه‌ریه‌ك له (كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، هێزه ئه‌منییه‌كان، كه‌سانی به‌ساڵاچو، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه) ده‌بینێته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤاكسینی فایزه‌ر كردوه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار ڤاكسین، جگه له‌وه‌ش به‌ره‌چاوكردنی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هه‌وڵی هاورده‌كردنی هه‌مو ڤاكسینێكی دیكه‌دا ده‌بن.
ئاژانسه‌كان
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |