|
ZNA ــ هەولێر لالەنگی یەكێكە لە میوە سودبەخشەكان، بەهۆی پێكهاتە خۆراكییەكان و ڤیتامینەكانی ناوییەوە یارمەتیت دەدات لە چەندین نەخۆشی پارێزراو بیت، لەوانەش ئەنفلۆنزا و شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیكە.
ماڵپەڕی livinginperu چەند سودێكی گرنگی لالەنگی بڵاوكردوەتەوە.
1. پەستانی خوێن هاوسەنگ دەكاتەوە و دەیگەڕێنێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
2. سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و بۆ ماوەیەكی زۆر گەدە بە تێری دەمێنێتەوە، كێشي جةستة كةمدةكاتةوة.
3. رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین C تێدایە، سیستمی بەرگری لەش دژی نەخۆشی بەهێزدەكات.
4. پێستێكی رون و جوانت پێدەبەخشێت و یارمەتی خاوێنبونەوەی پێست دەدات.
5. بەهۆی دژە ئۆسكانەوە یارمەتی كەمبونەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵی خراپ دەدات.
6. دژە پیرییە و بۆ ماوەیەكی زیاتر بە گەنجی دەتهێڵێتەوە، دەتوانیت راستەوخۆ بیدەیت لە پێستت.
7. چارەسەری خێرای برین دەكات و یارمەتی گەشەی خێرای خانە نوێیەكان دەدات.
8. دژە شێرپەنجەیە و یارمەتیدەرە لە كەمبونەوەی مەترسی شێرپەنجەی جگەر و مەمك.
9. %80ی ئەو دژە ئۆكسانە بۆ مرۆڤ دابین دەكات كە جەستەی پێویستییەتی.
10. لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و B12، هۆكارە بۆ درێژبونەوەی قژ و درەوشاوەیی پێدەبەخشێت.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |