English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سپێنەی هێلكە و هەنگوین ئەم مەترسییانەی بۆ منداڵ هەیە
2021-01-04 [06:08 AM]

ZNA ــ هەولێر


زۆرێك لە دایكان لەگەڵ منداڵبونیان پێیان دەوترێت كە سپێنەی هێلكە و هەنگوین نەدەن بە منداڵەكانیان، ئەمەش هۆكاری زانستی هەیە كە دکتۆر پشدەر عبدوڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان رونیكردوەتەوە.

سپێنەی هێلکە چەند جۆرێک پڕۆتینی تێدایە کە لە هەندێک  منداڵی بچوکتر لە یەک ساڵ هەستیاریەکی (حەساسیەتێکی) زۆر دروستدەکات، هەربۆیە مەیدە بە منداڵەکەت، چونكە دەكرێت منداڵەکەت یەکێک بێت لەوانەی کەهەستیاری پێی هەیە، زەردێنە دەتوانیت لە 8 مانگیەوە پێی بدەیت، چونکە ئەو پڕۆتینانەی تێدا نیە.

سەبارەت بە هەنگوینیش ئەوەیە کە لەوانەیە جۆرە بەکتریایەکی تێدا بێت کە نەخۆشیەکی کوشندە دروستدەکات لە منداڵی بچوکتر لە یەک ساڵ، چونکە منداڵ تا تەمەنی یەک ساڵی بەرگری دژی ئەو بەکتریایە دروست ناکات.

باشترە منداڵەكەت بپارێزیت و گرنگی بە جۆری ئەو خواردنانە بدەیت كە پێی دەدەیت بۆئەوەی ژیانی نەخەیتە مەترسییەوە.





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad