|
ZNA ــ هەولێر بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ژاپۆنی کە ماوەی پێنج ساڵی خایاندوەو لەگۆڤاری Open Diabits Research))دا بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژانە خواردنەوەی قاوەو چای سەوز بۆ تەندروستی باشەو دەتوانێت ڕێگە لەمردنی پێشوەختە بگرێت، بەتایبەتی ئەوانەی بەدەست نەخۆشیی شەکرەوە دەناڵێنن.
تیمی توێژینەوەکە دوای شیکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەکاربردنی چای سەوز لەنێوان سامپڵێکی پێنج هەزار کەسیی توشبوی نەخۆشیی شەکرە، دەرکەوتوە ئەوانەی ڕۆژانە چوار کوپ چاو دوو کوپ قاوەیان خواردۆتەوە، مەترسیی گیان لەدەستدانیان بەهۆی مردنی پێشوەختەوە زیادیکردوە.
زاناکان وتویانە، "سودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی چاو قاوە ڕۆژانەو بەشێوەیەکی مامناوەندیی زانراوە، وەک ئەوەی دەتوانێت یارمەتیدەربێت لەڕێکخستنی کێش، باشترکردنی پرۆسەی زیندەپاڵ، بەچالاکیی هێشتنەوەو بەهێزکردنی تەندروستیی مێشک، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوەیە یەکەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر کاریگەرییە تەندروستییەکانی چاو قاوە لەسەر توشبوانی نەخۆشیی شەکرە".
لێکۆڵینەوەکە گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەوانەی ڕۆژانە کوپێک چای سەوز دەخۆنەوە بەڕێژەی لە 15% ئەگەری گیانلەدەستدان بەهۆی مردنی پێشوەختەیان کەمترە، هەروەک ئەوانەشی ڕۆژانە دوو کوپ بۆ سێ کوپ دەخۆنەوە بەڕێژەی لە 27%و ئەوانەشی ڕۆژانە چوار کوپ دەخۆنەوە ئەگەری مردنی پێشوەختەیان بەڕێژەی لە 40% کەمترە.
سەبارەت بەقاوەش دەرکەوتوە کە ئەوانەی ڕۆژانە کوپێک قاوە دەخۆنەوە ئەگەری مردنی پێشوەختەیان بەڕێژەی لە 19% لەکەسانی تر کەمترە، هەروەک ئەوانەی ڕۆژانە دوو کوپ دەخۆنەوە ئەگەری مردنیان لە 41% کەمترە، کەمترین مەترسی گیانلەدەستدانیش بەهۆی مردنی پێشوەختە ئەوانە بون کە ڕۆژانە چوار کوپیان قاوە خواردۆتەوە.
لەئەنجامدا لێکۆڵەران گەیشتونەیە ئەو دەرئەنجامەی کە خواردنەوەی چاو قاوە بەشێوەیەکی گەورە پەیوەستە بەکەمبونەوەی ئەگەری مردن بەنەخۆشیی شەکرە لەجۆری دوەم.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |