ZNA - هەولێر
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل له رێگه‌ی رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆتی وڵاته‌كه‌ی پشتیگیری خۆیی بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی زیاتری ئێف ٣٥ی ئه‌مریكایی راگه‌یاندووه.
بینی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتوویەتی: پێویستیان به چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی ئێف ٣٥ هه‌یه و گه‌شبینی خۆیشی دەربڕیوە کە له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌م داواكارییه دەکەن، به‌ڵام به پێویستی ده‌زانێت به‌شێوه‌یه‌كی دروست كار به بودجه‌ی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی بكرێت.
لە ساڵی ٢٠١٦دا، ئیسرائیل ٥٠ فڕۆکەی جۆری ئێف ٣٥ی لە ئەمریکا کڕیوە و به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه لە پێنج ساڵدا رادەستی ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل دەکرێن و هەتا ئێستا تەنیا فڕۆكە رادەستی ئەم وڵاتە كراون.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |