English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەزاێکی ئابوری : پێشبینی دەکرێت جیھان قەیرانێکی تر بەخۆیەوە ببینێت
2021-01-05 [07:06 AM]

ZNA- ھەولێر



شارەزاێکی ئابوری باس لەوە دەکات پێشبینی دەکرێت لە ٢٠٢١ جیھان قەیرانێکی تری ئابوری بەخۆیەوە ببینێت ئەمەش بەھۆی ئەو لێکەوتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستی کردووە .


سیپان ئەحمەد شارەزایی ئابوری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند سالی رابردوو جیھان لەرووی ئابورییەوە وەستا ئەمەش بەھۆی کەرەنتینەی زۆربەی ولاتەکانەوە بەھۆی سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمەش لێکەوتەی خراپی ئابوری ھەبوو پێشبینی دەکرێت ئەو لێکەوتانە لە ٢٠٢١ زیاتر دەربکەون .


ئەو شارەزاییەی ئابورییە گوتیشی بەشێک لە ولاتەکان ئەو سەرماییەی ھەیانبووە لەماوەی کەرەنتینە بەکاریان ھێناوە ھیچ دەستکەوتێکی مادیش لەو ماوەییە نەبووە بۆیە راستەخۆ کاریگەری ئابوری دروست نەکردووە بۆیە لە ماوەیی داھاتوو چاوەرێی ئەو کاریگەریە خراپەی ئابوری دەکرێت .


سیپان ئەحمەد باسی لەوەشکرد کە لە سالی ٢٠٢٠ کۆی قەرزی ولاتان گەیشتۆتە ١٥ ترلیۆن دۆلار دانەوەی ئەم قەرزانەش بۆ بەشێک لە ولاتەکان سەخت دەبێت ئەمەش کاریگەری ئابوری خراپی دەبێت وادەکات بەشێک لەو ولاتانە دووچاری قەیرانی ئابوری ببنەوە .





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad