English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەك وەزیرانی پێشووی بەرگری ئەمەریكا داوایەك لە پێنتاگۆن دەكەن
2021-01-05 [07:38 AM]

ZNA- هەولێر


ژمارەیەك  وەزیرانی بەرگری پێشووی ئەمریکا دژایەتی خۆیان دەربڕی بەرامبەر هەر تێوەگلانێکی سەربازی لەگواستنەوەی  دەسەڵاتی سیاسی لە سەرۆکی ئێستاوە بۆ سەرۆکی هەلبژێردراوی وڵات.

رۆژی یەکشەممە لە رۆژنامەی واشنتن پۆست وتارێك بڵاوکراوەتەوە: تێیدا ١٠ وەزیری پێشووی ئەمریکا کە بریتین لە ئاشتۆن کارتەر ، لیۆن پانییەت، ولیام پێری، دیک چێنی، ولیام کۆهین، دۆناڵد رامسفێڵد، رابێرت گەیتس، چەک هیگل، جەیمس ماتیس و مارک ئێسپەر، داوا لە  پنتاگۆن دەکەن بۆ پابەندبوون بە گواستنەوەیەکی ئاشتیانەی دەسەڵات لە ترەمپەوە بۆ بایدن.

لە رۆژی  ٦ی ئەم مانگەدا لە رێکارێکی 'تەشریفاتیدا' جێگرى سەرۆکى ئەمریکا سەرپەرشتى کۆبوونەوەى کۆنگرێس بۆ پەسەندکردنى دەنگەکان دەکات، کە بریتییە لە کردنەوەى زەرفەکانى دەنگدان و هەژمارکردنیان پێش راگەیاندنى ئەنجامەکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە چەندین بانگەشەی بێ بەڵگەدا باسی لە ساختەکاری کردوە لە هەڵبژاردنەکاندا و خۆی بە براوەی هەڵبژاردنەکان ناوبردووە.

وابڕیارە ٢٠ی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە کۆشکی سپی جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراو کلیلی کۆشکی سپی رادەست بکرێت و بە فەرمی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دیاریبکرێت.

 





ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad