English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی ٢٠ لەسەد دەست پێکرد
بێهروز کەمالوەندی
2021-01-05 [10:38 AM]

ZNA- هەولێر


بێھروز كەمالوەندی، گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رۆژی سێشەممە٥ی کانوونی دووهەم رایگەیاند، بەرهەمهێنانی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی ٢٠ لەسە پێشتر ٢٤ كاتژمێری دەخایاند، بەڵام ئێستا بەتەکنەلۆژیای نوێ ئەم ماوەیە بۆ ١٢ كاتژمێر کەم بووه‌ته‌وه‌.

كەمالوەندی دەڵێت ئێران لە دوو تاڤگەی تەرخانکراو بۆ ئەم مەبەستە، یۆرانیۆمی بە رێژەی٢٠ لەسەدا پیتاندووە.

گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، هەروەها دەڵێت ئەم ھەنگاوە بە مەبەستی پاراستنی مافی گەلانی ئێران نراوە.

دوای ئەوەی ئێران راگەیاند لەم رێژەیەدا دەستی بە پێتاندنی یۆرانیۆم کردووە، ئەمریکا و ئیسرائیل و یەکێتیی ئەوروپا بە توندی دژایەتییان کرد و ژاپۆن چین داوانی دان‌بەخۆداگرتنیان کرد. بەڵام رووسیا ناڕاستەوخۆ پشتگیریی ئێران دەکات و رایگەیاندووە، کێشەکە  ئەوەندە گرنگ نیە خۆی پێوە ماندوو بکرێت.





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad