English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی ھەولێر: رێگە بە ھیچ کەسێک نادەین لە خۆیانەوە نرخ کاڵا گران بکەن
2021-01-05 [10:57 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر و سەرۆکی لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ رایگەیاند، خاوەنی نانەواخانە و سەمونخانەکانیش داوایان کردووە نرخی نان و سەمون گران بکەن، بەڵام رێگە بە ھیچ کەسێک نادەین لە خۆیانەوە نرخ گران بکەن، چونکە نان و سەمون یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی رۆژانەی ھاووڵاتیانە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر و سەرۆکی لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەشێکی زۆری کاڵا و شتومەک لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دوای بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق بۆ دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، نرخی بەرزبووەوە، بۆیە بەشێک لە خاوەنی نانەواخانە و سەمونخانەکانیش داوایان کردووە نرخی نان و سەمون گران بکەن، بەڵام رێگە بە ھیچ کەسێک نادەین لە خۆیانەوە نرخ گران بکەن، چونکە نان و سەمون یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی رۆژانەی ھاووڵاتیانە.

قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر و سەرۆکی لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ گووتی: تا ئێستاش نان و سەمون بە نرخی خۆیان دەفرۆشرێن لە بازاڕ و گەڕەکەکان و نرخیان بەرزنەبووەتەوە، بەڵام دەبێ داواکاریی کاسبکارانیش لەبەرچاو بگیرێت و باڵانسێک رابگیرێت لە نێوان بەرژەوەندی کاسبکاران و بەکاربەرانی نان و سەمون.

ھەروەھا نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر و سەرۆکی لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەنجوومەنی نانەواخانە و سەمونخانەکان ئەنجام دەدەین، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ گرفتەکە و رێگە نادەین نانەواخانەکان دابخرێن و قەیرانی نان و سەمون سەر ھەڵبدات.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad