English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەیسی سەعید وەیسی: حکوومەت بەردەوامە لە جێبەکردنی یاسایی چاکسازی
2021-01-05 [11:01 AM]

ZNA-هەولێر


لەدرێژەی بەرنامەی کابینەی نۆیەم بۆ ئەنجام دانی چاکسازی، برگەی یاسای چاکسازی ژمارە (٢) ساڵی (٢٠٢٠) و پەیرەوی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بەڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (١٠٦٠٩) دە ھەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر کە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمارکراوە نوسوودمەند بووینە.

لەمبارەیەوە، وەیسی سەعید وەیسی ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لەپەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەم ھەنگاوەیە سوربوونی حکوومەت و خودی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجام دانی چاکسازی بەدەرکەوت کە دیارترین ھێلی گشتی و ستراتیژی کابینەی نۆیەمە کە بەلێنی چاکسازیان بە خەلکی کوردستان دابوو بەمەش دەرکەوت کەھیچ مامەلەێک لەدەرەوەی یاسای چاکسازی ئەنجام نادرێت بۆیەش نەھێشتنی سوودمەندبوون لەجارێک زیاتر لەبوودجەی گشتی داجگە لە خانەوادەی شەھیدان دادپەروەری فەراھەم دەکات وزیاترداھاتی ھەرێم رێک دەخرێتەوە چونکە ٨٠٪‏ داھاتی کوردستان بۆ مووچەیە.

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لەپەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەسەر یاسای چاکسازی کە حکوومەت بەردەوامی پێدەدات تا یاساکە بەتەواوی لە ھەموو بوارەکاندا جێبەجێدەکرێت، ھەروەک تانەدانی ھەر مووچە خۆرێک لەم بڕیارە کەخۆی بەزەرەرمەند دابنێت بەکارێکی یاسایی و گرنگی دانە تا لەم رێگایەوە لە ماوەیەکی دیاری کراودا چ لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار کە دادگای کارگێرییە یاخود لەرێگای فەرمانگەکەی تانە لە بڕیارەکە بدات بەرگری لەمافی یاسایی خۆی بکات.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad