ZNA- هەولێر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٥ی کانوونی دووهەم، "سه‌عید بادامشی شه‌بسته‌ری" باڵیۆزی ئێرانی له سیئۆل بۆ لێپێچینەوە بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە.
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور، هه‌ڵوێستی فه‌رمی ده‌رباره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گهشتییهكی نه‌وتهه‌ڵگر له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران له كه‌نداو بە باڵیۆزی ئێران راگەیاندووە.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێران به مه‌به‌ستی زیادكردنی فشاره‌كانی سه‌ر سیئۆل بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره بلۆككراوه‌كانی دەستی به‌سه‌ر کەشتییەکی نەوتهەڵگری کۆریادا داگرتووە.
كو كیۆنگ سۆك به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی به شه‌بسته‌ری راگه‌یاندووه و داوای کردووە ئێان بە پەلە کەشتییەکەیان ئازاد بکات. باڵیۆزی ئێران له سیئۆل جگه له دڵنیاییدان له سه‌لامه‌تی ئه‌ندامانی سه‌ر گهشتییهكه، هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هۆكاری ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه و واده‌ی ئازادكردنی نه‌داوه.
ئێران دەڵێت ئەم کەشتییە بە هۆی پیسکردنی ژینگە لە کەنداو دەستی بەسەردا گیراوە، بەڵام چاودێران دەڵێن سوپای پاسداران لە بەرانبەرر بلۆکەکرانی ٧ ملیار دۆلار پارەی ئێران لە بانکەکانی کۆریا دەستی بەسەر ئەم کەشتییە داگرتووە.
کۆریای باکوور بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نزیکەی ٧ ملیار دۆلار پارەی ئەم وڵاتەی لە بانکەکانی خۆیدا راگرتووە. کۆریان هەروەها داوای کرێی راگرتنی پارەکەش لە ئێران دەکات.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |