English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە دەست بەرداری یاریزانێکی دەبێت 
2021-01-05 [04:27 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنە دەست بەرداری یەکێک لەو یاریزانانە بوو کە رۆنالد کومانی راھێنەر لە پێکھاتەی سەرەکی پشتی پێنابەستێت . 

یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەی خواستن دەست بەرداری کارلس ئەلینا بوو بۆ یانەی خیتافی و گرێبەستەکەش لە ماوەی داھاتوو رادەگەیندرێت . 

بەپێی رێککەوتنی نێوان یانەی بەرشەلۆنە و خیتافی ، یانەی خیتافی ئەلینا بۆ ماوەی شەش مانگ بەشێوەی خواستن دەگوازێتەوە ریزەکانی و مووچەی ئەم یاریزانەش لە ئەستۆی یانەی خیتافی دەبێت . 

جگە لە ئەلینا ، یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدات دەست بەرداری ھەریەکە لە ماتیۆس فرناندز و جۆنیۆر فیربۆ ببێت ، بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی بۆ بمێنێتەوە بۆ مووچەی یاریزانەکان . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad