ZNA – هەولێر
دەستەڵاتی دادوەریی ئێران داوای لە ئینتەرپۆل کردووە، ٤٨ بەرپرسی ئەمریکایی ئەوانەی دەڵێت دەستیان لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا بوو، لە سەرووی هەموویانەوە دۆنالد ترامپیان بۆ دەستگیر بکات.
غوڵام حوسێن ئیسماعیلی، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران، رایگەیاند، لە پێوەندی لەگەڵ دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، ئێران داوای دەستگیرکردنی ٤٨ بەرپرسی ئەمریکایی و ناوچەكەی پێشکەش بە پۆلیسی ئینتەرپوڵ کردووە.
ئیسماعیلی دەڵێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش لە نێو ئەم داواکراوانە دایە
ئیسماعیلی باسی هەروەها دەڵێت، لە لێكۆلینەوەكانیاندا دەرکەوتووە ٤٨ کەس رۆڵیان لە کوشتنەکەدا هەبووە، سەرۆکی ئەمریکا تاوانباری سەرەکیيە و لەنێویشیاندا فەرماندە و بەرپرسانی پێنتاگۆن و سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەن.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |