ZNA – هەولێر
عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر پارێزگای دیالە ئاشکرایکرد، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، سوننە بەسەر دوو هاوپەیمانێتیدا دابەش دەبن.
ئەم دوو هاوپەیمانێتییە بە سەر هاوپەیمانێتی هێزەکانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و پڕۆژەی عەرەبی، کە لەلایەن خەمیس خەنجەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
بەرای عەزاوی، کاری سەرەکیی هەردوو هاوپەیمانێتییەکە، گێڕانەوەی دەسەڵاتی یاسا، کۆنتڕۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان، گێڕانەوەی ئاوارەکان و داخستنی کەپمپەکان دەبێت.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |