English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەستگیرکران
2021-01-05 [05:40 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی۱ـی۲۰۲۱ لە شاری هەولێر باندێکی چوار کەسی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران و گوتەبێژی پۆلیسیش دەڵێ:"تۆمەتبارەکان لەکاتی دەستگیرکردنیان ماددەی هۆشبەریشیان پێبووە".


 

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەئاژانسی هەواڵی  زاگرۆسی راگەیاند:  بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (ئۆمێگا) ژمارە (فحص نینوی) لە گەڕەكی ئازادی، دەستیان بە لێكۆڵینەوە کرد و توانیان چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی (ع.ع.ع) و (س.س.س) و (خ.ص.ش) و (س.م.ح)، بە تۆمەتی دزییەکە دەستگیربكەن.

 

هۆگر عەزیز گووتی: "لە كاتی دەستگیركردنیاندا، دەستگیرا بەسەر چوار دەمانچە و بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان".

 

هەروەها هۆگر عەزیز ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (٤٤٦) و (١٤)ی هۆشبەرەكان، راگیران و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad