English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساسان عەونی: کێشەی موڵکداری زەوی و کەمئاوی لە سۆران چارەسەر دەکەین
2021-01-05 [06:25 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت چارەسەری گرفتی کەمئاوی لە سۆران دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکیشدا کێشەی موڵکداری زەوی لە سنوورەکە چارەسەر دەبێت، رێنماییش دراوەتە فەرمانگەکانی شارەوانی لەسەر ئەو داھاتەی کە ئێستا ھی پێنج مانگیان بۆ دەگەڕێتەوە، لە سەدا زۆرەکەی بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بێت و چەند لیژنەیەکی تایبەتیش بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەکە پێکھێنراون.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە قەزای سۆران، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئامانجی سەردانەکەی رۆژی سێ شەممەی بۆ قەزای سۆران و کۆبوونەوەی لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی سنوورەکە و فەرمانگە شارەوانییەکانی سەر بە وەزارەت، روونکردنەوە و گفتوگۆکانی بە ئەرێی و بەرھەمدار ناوبرد، لە بەشێکی قسەکانیدا رایگەیاند: ئەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکە تەرکیزمان لەسەر کردنەوە، پرۆژەکانی گەشتوگوزار، دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و چارەسەرکردنی کەمئاوی کە لە بەشێکی ئەو سنوورە ھەیە، ھەروەھا بابەتە یاساییەکانی تایبەت بە موڵکداری زەوی ھەوڵ دەدەین لە ماوەیەکی نزیکدا چارەسەریان بکەین.

سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و بڕیاری نۆژەنکردنەوە و راکێشانی شەقامیش بۆ ژمارەیەک گەڕەکی قەزاکە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی: رێنمایی دراوەتە فەرمانگەکانی شارەوانی لەسەر ئەو داھاتەی کە خۆیان ھەیانە و ئێستا ھی پێنج مانگیان بۆ دەگەڕێتەوە، لە سەدا زۆرەکەی ئەو داھاتانە دەبێت بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بێت، بە تایبەتی کردنەوەی شەقامی نوێ و شۆستە و ئەو پرۆژانەی دیکەش کە پێویست بن لە خزمەتی ھاووڵاتییان جێبەجێ دەکرێن. ئەوەیشی کە پێویست بێت لەگەڵ بەڕێزان لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ئێمە بەرزیان دەکەینەوە و بەشێکیشیان لیژنەی تایبەتمان بۆ پێکھێناون و ھەوڵ دەدەین لە زووترین کاتدا چارەسەریان بکەین، ھەروەھا پەرە بە بابەتی گەشتوگوزار لە سۆران دەدەین.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad