ZNA – هەولێر
باد بەنی راپەری جیهانی، ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بەناوی "Booker T" بۆ هۆگرانی
بڵاوکردەوە.
ئەو راپەرە تەمەن 26 ساڵە، ئەم بەرهەمەی لە کەناڵی خۆی لە یوتیوب
بڵاوکردووەتەوە و چەند وێنەیەکی نێو ئەم بەرهەمەی لە هەژماری خۆی لە
ئینستگرامدا بڵاوکردووەتەوە.
لە ڤیدیۆکلیپەکەدا یاریزانی زۆرانبازی ئازاد Booker T بەشدارە و
گۆرانییەکەش هەر بەناوی ئەو کراوە و لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 13 ملیۆن
بینەری هەیە.
باد بەنی بەم دواییە ئەلبوومێکی نوێی گۆرانیی بەناوی "El Último Tour Del
Mundo " بڵاوکردەوە و گۆرانی "Booker T" یەکێک لە تراکەکانی نێو ئەو
بەرهەمەیە.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |