ZNA – هەولێر
لە دوای بڵابوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی تانیا رۆبێرتس خانمە ئەکتەری سینەمایی ئەمریک، هاوژینی ئەو ئەکتەرە رایگەیاند ئەو نەمردووە، بەڵام لە نەخۆشخانەیە و چەند رۆژێکە بێهۆشە.
ئەو ئەکتەرە لە 24 مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو گەیێندرایە نەخۆشخانە و لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد خەوێندرا و نەخۆشخانەکە بە هاوژینی ئەو ئەکتەرەی راگەیاندووە، تانیا نەمردووە، بەڵام لە حاڵەتی بێهۆشیدایە.
تانیا رۆبێرتس لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە، لەوانە لە زنجیرە فیلمی سینەمایی جێمس بۆند.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |