English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەتۆمەتی گەندەڵی و كوشتن سەركردەیەكی گروپەكانی حەشدی شەعبی دەستگیر دەكرێت
2021-01-06 [07:59 AM]

ZNA – هەولێر


دەستگیرکردنی چەند سەرکردەیەکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی نزیك لەئێران لە بەغدا پێشوازی لێدەکرێت، ئەو سەرکردانەی حەشدی شەعبی تۆمەتبارن بە گەندەڵی، کوشتنی خۆپێشاندەران، هێرشکردنە سەر باڵەخانە دیپلۆماسییەکان.

فەرماندەی سەرایا خوراسانی سەر بە حەشد و جێگرەکەی لە زیندانن، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەبو عەلی عەسکەری یەکێک لە فەرماندەکانی کەتائیبی حیزبوڵلای عێراقی دەرچووە.

ئەو هەنگاوە لە نێوخۆی عێراق پێشوازی لێدەکرێت، زۆربەی ئەو گرووپانەیشی پەنجەی تۆمەتیان بۆ درێژ دەکرێت لە ئێران نزیکن و دژایەتی مانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەکەن.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە تۆمەتی بۆردومانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، سەركردەی عەسائیبی ئەهلی حەق، حوسام زریجاوی دەستگیرکرد، کە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 20ـی کانوونی یەکەمی 2020 بە هەشت مووشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج، 

شەڕی ناڕاستەوخۆی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەشێکی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بەردەوامە، دەیەوێت گەندەڵ و بکوژانی خۆپێشاندانەکان دەستگیر بکات، دوای ماوەیەکیش لە دەستگیرکردنیان، ئێستا لە بەغدا پێشوازی لە مانەوەی عەلی ئەلموسەوی، سکرتێری سەرایا خوراسانی سەر بە حەشد و جێگرەکەی حامید جەزائیری لە زیندان دەکرێت، ئەوە لە نێوخۆی عێراق هەم دژایەتی و هەمیش پشتگیری دەکرێت.

ئێستا کازمی وەکو نزیکەکانی دەڵێن دەیەوێت حەشدی شەعبى و ئەوانەی لە پەنای حەشد گەندەڵی و تاوان دەکەن جیا بکاتەوە، کارێک ئاسان نییە و رێگەیەکی پڕ ئاستەنگە.

 

 





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad