English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆ بایدن پۆستێكی باڵا بە برێت مەکگۆرک دەدات
2021-01-06 [08:11 AM]

ZNA – هەولێر


نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی و لە ئیدارەی جۆ بایدن، پۆستێکی باڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وەردەگرێت.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، بڕیارە برێت مەکگۆرک لە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ، پۆستێکی باڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وەربگرێت.

مەکگۆرک لە 31ی کانوونی یەکەمی 2018 کاتێک دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان دا، ناڕەزایەتی لەدژی ئەو بڕیارە دەربڕی و دەستی لەکارکێشایەوە

لەدوای وازهێنانی لە پۆستەکەی، مەکگۆرک ماوەیەک وەک توێژەر و مامۆستای زانکۆ کاریکرد، دواتریش وەک راوێژکاری باڵا لە تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد)  دەستی بەکارکردن کرد

مەکگۆرک لە 20ی نیسانی 1973 لە پێنسلڤانیا لە ئەمریکا لە دایکبووە، دوای سەرهەڵدانی داعش لە عێراق و سووریا، برێت مەکگۆرک وەک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش کە نزیکەی 70 وڵات بوون، دەستبەکاربوو، دوای نزیکبوونەوە لە کۆتایی داعش، لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ، مەکگۆرک وازهێنانی خۆی لەو پۆستەدا راگەیاند.

 

 





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad